
وێنەی بارهەڵگرەکانی کۆمپانیاکە
کۆمپانیایەک لە دهۆک ئامێرەکانی دەنێرێتە تورکیا و سووریا
+964
فەهمی نەبی
کۆمپانیایەکی بواری رێگاوبان بۆ یارمەتی تیمی هەرێمی کوردستان و رزگارکردنی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا سەرجەم ئامێرەکانی دەنێرێتە ئەو وڵاتە کە ژمارەیان 163 ئامێرە.
کۆمپانیای کاڤین گروپ، رۆژی هەینی 10.2.2023 کاروانی یارمەتییەکانی بۆ تورکیا بەڕێخستووە.
ئەحمەد حازم، بەرپرسی بەبازاڕکردنی کۆمپانیاکە بۆ تۆڕی964 قسەی کردووە و دەڵێ: بەهەماهەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی 163 ئامێرەمان بۆ تورکیا و سووریا ناردووە کە بەشی زۆریان قەلاب و بارهەڵگرن، چونکە وەک زانیمان بۆ ئەم دۆخە زیاتر پێویستیان بە قەلاب هەیە.
ئەحمەد ئەوەشی وت “ئەوانەی ناردوومانە سەرجەمی ئەو ئامێرانەیە کە هەمانە لەگەڵ 50 کارمەندی کۆمپانیاکە کە هەموویان پسپۆڕی ئەندازیاری بوون جگە لە شۆفێری بارهەڵگرەکان”.
بەرەبەیانی رۆژی 6.2.2023 بوومەلەرزەیەک بە پلەی 7.8ـی رێختەر باکوور و رۆژئاوای کوردستانی هەژاند کە بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 25 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و سەرووی 70 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.