لە قوڕ و لیتە و پیسى

رێڕەوى ئاوى خواردنەوەى 1500 ماڵى پێنجوێن پاککرایەوە

964+

کامیار کەمال- پێنجوێن

دواى 10 ساڵ، رێڕەوى ئاوى خواردنەوەى بەشێک لە دانیشتوانى پێنجوێن لەلایەن چەند خۆبەخشێکەوە پاککرایەوە، بەرپرسى فەرمانگەى ئاوى شارەکەش دەڵێت، کارمەندیان نییە، ئەگینا دەبێت ساڵانە پاکبکرێتەوە.

ئەو سەرچاوەى ئاوە، لە کانییەکەوە سەرچاوە دەگرێت و بە رێڕەوێکى کۆنکرێتیدا دەڕواتە ناو حەوزێک و لەوێوە دواى پاڵاوتن و کلۆرکردن، ئاوى 1500 ماڵى پێنجوێن دابین دەکات.

بە وتەى بەناز بورهان، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی پێنجوێن کە دوو مانگێکە دەستبەکار بووە و قسەى بۆ 964 کردووە، ماوەى 10 ساڵە رێڕەوەکە پاکنەکراوەتەوە، بۆیە داوایان لەچەند خۆبەخشێک کردووە هاوکاریان بکەن لە پاککردنەوەکە.

بەپێى ئەو دیمەنانەى 964 تۆمارى کردووە، خۆبەخشەکان قاچ و قۆڵیان لێى هەڵکردووە و هەرچى پیسى و قوڕ و لیتەى رێڕەوەکە، پاکیان کردەوە.

بە 964ـى  راگەیاند، پێیان وتراوە کە ماوەی دە ساڵە ئەو رێڕەوە ئاوییە پاکنەکراوەتەوە و ئەوانیش داوایان لەچەند خۆبەخشێک کردووە بۆ ئەوەی رێڕەوە ئاویەکەیان بۆ پاک بکەنەوە بەهۆی نەبوونی کارمەندەوە.

پێنجوێن ناوچەیەکی شاخاوییە و خاوەنی زیاتر لە هەزار کانی سروشتییە لە ناوچەکەدا.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

چوار گەڕەکی پێنجوێن ئاوی خواردنەوەیان بۆنی بەنزینی لێ ...

چوار گەڕەکی پێنجوێن ئاوی خواردنەوەیان بۆنی بەنزینی لێ دێت