چاویان سور دەبێتەوە و پێستیان دەڕوشێت

نەخۆشییەک لە نێو مەڕوماڵاتی پارێزگایەکی عێراقدا بڵاوبووەتەوە

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى ژینگەى عێراق، جۆرە نەخۆشییەکى لە نێو مەڕوماڵاتى ناوچەیەکى پارێزگاى میسان راگەیاند، دەشڵێت: ژمارەیەکیان مردار بوونەتەوە.

پلەى گەرمى لەشیان بەرز دەبێتەوە و ئارەزووى خواردنیان نامێنێت و دەڕشێنەوە، ئەوە جگە لە رووشانى بەشێکى پێستیان

وەزارەتەکە بڵاوى کردووەتەوە، لە وەڵامى سکاڵاى هاوڵاتیان و ئاژەڵدارانى گەڕەکى ئیمام موساى کازم لە پارێزگاى میسان، ژینگەى میسان سەردانى ناوچەکەى کردووە و لەگەڵ خاوەن ئاژەڵەکان کۆبوونەتەوە و چاویان بە ئاژەڵە نەخۆشەکان کەوتووە.

هەروەک باسى کردووە، ئاژەڵەکان توشى نەخۆشییەک بوون کە چەند نیشانەیەکیان لەسەرە، لەوانە( بەرزی پلەی گەرمی، نەمانی ئارەزووی خواردن،  سوربوونەوەی چاو، رووشانی پێست و رشانەوە و ریخاندن).

هەرچەندە هیچ زیانێکى گیانى بۆ بەخێوکەران و ئاژەڵداران نەبووە کە پەیوەندیان لەگەڵ ئاژەڵە نەخۆشەکان هەبووە، بەڵام مردنى دووبارە لە نێو گامێش و مەڕەکاندا تۆمارکراوە و ئاژەڵەکانى تر نەمردوون.

ژینگەى میسان لە ئەنجامى سەردانەکەیان راپۆرتێکی تەکنیکی ئامادەکردووە کە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە لە ئەنجوومەنی پارێزگا و بەشی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ، بە ئامانجی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و چاودێری وردی دۆخەکە بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی بەردەوامی تێکەڵکردنی ئاژەڵە تووشبوو و تەندروستەکان.

تەندروستی هەولێر 9 رێنمایی بە هاوڵاتیان دەدات بۆ سەربڕ...

تەندروستی هەولێر 9 رێنمایی بە هاوڵاتیان دەدات بۆ سەربڕینی ئاژەڵ