سلێمانی
دەستکرا بە خاوێنکردنەوەی بازاڕی دارەسووتاوەکە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
دوای سووتانی بازاڕەکە ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی شارەوانییەوە دەست کرا بە پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی پاشماوەکانی بازاڕ دارەسووتاوەکەی سلێمانی.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ 964 وتی، دوای ئەوەی دوێنێ بڕیاری قەرەبووکردنەوەیان بۆ درا، ئەمڕۆ وەک یەکەم رێکار دەستکراوە بە پاککردنەوە و خاوێنکردنەوەی پاشماوەی ئاگرەکە لە بازاڕەکەدا.
وتیشی، بە فەرمانی دادوەر کەسێک بە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
بەهۆی سووتانی بازاڕەکەوە 116 دوکان و هەشت مێزی خواردەمەنی سووتاون و زیانی زۆر بەر کاسبکاران کەوتووە، جێگری پارێزگاری سلێمانی وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی