دیمەنێكی قەزای كەلار
شارەوانیی كەلار
ناوی وەجبەیەكی دیكەی سوودمەندبووانی وەرگرتنی زەوی بڵاوكرایەوە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكایەتی شارەوانیی كەلار ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە ناوی وەجبەیەكی دیكەی ئەو كەسانەی بڵاوكردەوە، كە لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن.
شارەوانیی كەلار لە فەیسبووكی خۆیان و لە چەناڵی تیلیگرام بە سێ فایلی پی دی ئێف ناوەكانیان بڵاوكردەوە.
هەروەها تێبینیی ئەوەشیان نووسیوە، “ئەم ناوانە لە ژێر وردبینیدان و پاش تەواوبوونی وردبینی، دەست بە رێکارەکان دەکرێت.
لە ئاداری ساڵی رابردوو سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی، بڕیاری دا زەوی بەسەر فەرمانبەران و مامۆستایان دابەش بكرێت، ئەوانەی پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون.