لە شەو و رۆژی رابردوودا

لە دێرەلوک زۆرترین و لە خانەقین کەمترین باران باریوە

شۆڕش قادری

لە شەو و رۆژی رابردوودا لە دێرەلوک زۆرترین و لە خانەقینیش کەمترین باران باریوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە خشتەیەکدا رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشتەکە لە دێرەلوک 51 ملم و لە خانەقینیش تەنیا 0.2 ملم باران باریوە.

لە دوو رۆژی رابردوودا شەپۆلێکی بارانبارین رووی لە ناوچەکانی کوردستان کرد و لە هەندێک شوێن هەورە بروسکە و تەرزەی بەهێزیشی لەگەڵ بوو، لە دەڤەری سۆران تەرزەی قەبارە گەورە سەری هاوڵاتیان و جامی چەند ئۆتۆمبێلێکی شکاند کە بە قسەی دانیشتووانی سنوورەکە لە 40 ساڵی رابردوودا هاوشێوەی نەبووە.

رێژەی بارانبارینی 24 کاتژمێری رابردووی ناوچەکانی کوردستان لە خوارەوە:

لە دێرەلوک زۆرترین و لە خانەقین کەمترین باران باریوە

بارانی ئەمساڵی هەڵەبجە و ناوچەکانی لە پارساڵ کەمترە

بارانی ئەمساڵی هەڵەبجە و ناوچەکانی لە پارساڵ کەمترە