سبەی بڕۆن وەریانگرنەوە

وەجبەیەکی دیکەی کارتی نیشتمانی هاوڵاتیانی سرۆچک گەڕایەوە

شۆڕش قادری

وەجبەی شەشەمی کارتی نیشتمانی دانیشتووانی ناحیەی سرۆچک لە قەزای سەیدسادق گەڕایەوە و سبەی یەکشەممە دەتوانن وەریانبگرنەوە.

بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی سرۆچک، ئەو هاوڵاتیانەی لە رۆژی 4.3.2025 تا 16.3.2025 مامەڵەی کارتی نیشتمانیان کردووە، کارتەکانیان گەڕاوەتەوە و لە کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆ بۆ 5ـی ئێوارەی سبەی، دەتوانن بڕۆن کارتەکانیان وەربگرنەوە.

پێداويستيیەكان بۆ وەرگرتنەوەی کارتی نیشتمانی؛

1- تەسکەرە و ناسنامەی ئەسڵی

2-  پسوڵەی وەرگرتنەوەی کارتی نيشتمانی

3- ناوی ئەو کەسەی کە تۆمارکراوه بۆ وەرگرتنەوەی کارتەكان لەسەر پسوڵەکە، دەبێت هەر ئەو كەسە بچێت بۆ وەرگرتنەوەی كارتەکە

4- ئەگەر هاوڵاتيەك پێشتر کارتی نیشتمانى بۆ كراوه، دەبێت کارته كۆنەكه لەگەڵ خۆى بباتەوە