هێشتا هۆکارەکەی نەزانراوە
لە بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی زیاتر لە 150 دوکان سووتاون
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بازاڕی دارەسووتاوەکەی سلێمانی ئاگری گرت و زیاتر لە 150 دوکان سووتان، ئیدارەی شارەکەش دەڵێت، تا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە و لە هەوڵی قەرەبوکردنەوەی کاسبکارانی بازاڕەکەن.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی وت، لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بە هاوکاری هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق، ئەو کاسبکارانەی دوکانەکانیان سووتاوە و زیانیان بەرکەوتووە، قەرەبوو بکرێنەوە.
باسی لەوەشکرد، زیاتر لە 150 دوکان بە ئاگرەکە سووتاون و تا ئێستاش هۆکاری رووداوکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری