هەڵەبجە و گەرمیان بەسەر پردێکدا دەگەنە یەکتر

میدیازان – محەمەد عومەر – هەڵەبجە

دروستکردنی پردێک لە تووەقووت هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمییان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە بڕیاری جێبەجێکردنی دراوە.

نەخشەی پردەکە

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بە میدیازانی راگەیاند: لە مانگی یانزەدا دەست بە پڕۆژەی پرسی تووەقووت دەکرێت.

ئەگەرچی لە ساڵی ٢٠١٣ـەوە دەنگۆی دروستکردنی ئەو پردە هەیە، بەڵام ماوەی سێ مانگە جێبەجێکردنی دراوە بە کۆمپانیا.

پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی: “دروستکردنی ئەو پردە گرنگیی تایبەت هەیە بۆ ئاسانکاریی هاتووچۆ و پرسی بازرگانی.”

درێژیی پڕۆژەی پردی تووەقووت ٢٧ کیلۆمەترە، بڕی ٢٧ ملیارو  و ٦٨١ ملیۆن دیناری لە لایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمەوەبۆ تەرخان کراوە.

پردی تووەقوت دەکەوێتە سەر ڕوباری سیروان و لە کیمیارانی ساڵی ١٩٨٨ پردەکە تەقێنراوەتەوە، هەڵەبجەو دەربەندیخان پێکەوە دەبەستێتەوە و دوری نێوانی بۆ ٤٠ خولەک کەمدەکاتەوە.