بەبێ هیچ زیانێک و لە جەوێکی خۆشی بەهاریدا کۆتایی هات

پاڵەوانێتی پێشبڕکێی پادڵبۆرد بۆ یارییە ئاوییەکان لە دەریاچەی دوکان ئەنجامدرا

شۆڕش قادری

لە یەکەم هەینی دوای مانگی رەمەزان و لەم جەوە خۆشە بەهارییەدا پاڵەوانێتی پێشبڕکێی پادڵبۆرد بۆ یارییە ئاوییەکان لە دەریاچەی دوکان ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئەرکی پاراستنی گیانی بەشداربووان و بەڕێوەچوونی پاڵەوانێتییەکە بەشێوەیەکی ئارام و دروست لە ئەستۆی کارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان بووە.

پاڵەوانێتییەکە بەشێوەیەکی زۆر باش و بەبێ هیچ زیانێک کۆتایی هات بۆیە رێکخەرانی پاڵەوانێتیەکە، سوپاسنامەیان بەخشییە بەشی پۆلیسی دارستانی دوکان کە بە باشی سەرپەرشتی باری ئەمنیی پرۆسەکەیان کردووە.