دیمەنی تێکدانی یەکێک لە کورە خەڵوزەکان.وێنە.پۆلیسی دارستانی سلێمانی
لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە
لە گوندێکی پێنجوێن 18 کورەی خەڵوز تێکدرا
توانا نەقی
لە یەکێک لە گوندەکانی سنووری پێنجوێن کە پێشتر رایانگەیاندبوو ناهێڵن کەس سروشتی گوندەکایان تێکبدات و گەشتیار گیای بەهاری بکات، لەلایەن پۆلیسی دارستانەوە توانراوە دەست بگیرێت بەسەر 18 کورەی خەڵوز و تێکێوپێکبدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەلایەن بنکەی ناڵپارێز و گەرمک و هەروەها ئاسایشەوە دوای گەڕان توانیویانە لە گوندی شێرە کە سەر بە ناحیەی گەرمکە ئەو 18 کورە خەڵوزە بدۆزنەوە.
کورەکان بە نایاسایی دروستکراون و داری بڕاوەی ئەو شاخو کێوەیان بەکار هێناوە بۆ دروستکردنی خەڵوز.
دەشڵێت، بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکار و هاوکات پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە بۆ دادوەری لێکۆڵینەوە بەمەبەستی وەرگرتنی رێکاری یاسایی.
هەر پێرێ خەڵکی گوندی شێرە لە رێگەی ڤیدیۆیەکەوە پەیامی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە رێگە نادەن هیچ گەشتیار و کەسێک بۆ کردنی گیای بەهاری سەردانی گوندەکەیان بکات و سروشتی ناوچەکەیان تێکبدات