هەواڵەکان
فاسۆلیا تەسەموومی بە 84 کەس کرد و جەژنیش نزیکەی پێنج هەزار تۆن خۆڵ و خاشاکی هەبوو
ژووری هەواڵ
فاسۆلیا و گۆشتەکەی جەژن، هەروا ئاسان لە گەدەی هەموو کەسێکدا هەرس نابێ، تایبەت ئەوانەی 29 رۆژەکەی رەمەزان بە رۆژوو بوون، ئەوەتا لە کەلار بەهۆی ژەمی جەژنەوە 84 کەس تووشی تێکچوونی گەدە بوون، وەک دەڵین، “تەسەموومیان” کردووە.
لە شەوی پێش جەژنەوە وەک ئامادەکاری جەژن لە هەموو بازارەکانی شاری هەولێر، کاری خاوێنکردنەوە بۆ بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کراوە، تا دوای داخستنی دوکانەکان و پاشماوەکانیان، وە لەگەڵیدا شەقامەکانیش خاوێنکراوەتەوە و تەنیا لەو شەوەدا 957 تۆن زبل و پاشماوە کۆکراونەتەوە
نزیکەی 17 ساڵ بەر لە ئێستا لە هەرێمی کوردستان، لە کۆی 150 منداڵ یەکێکیان ئۆتیزمی هەبوو، بەڵام ئێستا لەکۆی 90 منداڵ یەکێکیان تووشبووی نەخۆشییەکەیە، کەمال جەباری، سەرۆکی کۆمەڵەی ئۆتیزمی کوردستانە ئەو لە رۆژی منداڵانی ئۆتیزم وتی، هۆشداری دەدەم، لە دوای 20 ساڵی دیکە لە کۆی 15 منداڵ یەکێکیان دەبێتە تووشبووی نەخۆشییەکە و هەموو ماڵێک نەخۆشێکی ئۆتیزمی دەبێت.
لە واشنتۆن و ناشفێل، وە چەند ویلایەت و شارێکی دیکەی ئەمریکا ئامادەکاری هەیە رۆژی 6.4.2025، بۆ یاد و جەژنی نەورۆز ئاهەنگی کوردانی دیاسپۆرا بەڕێوەببرێ، بەڵام ئاهەنگەکەی واشنتۆنی پایتەخت هەڵوەشایەوە.