بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشاریی هاتوچۆی سلێمانی:
پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت وایكرد 50%ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌م بكات
دیلان محه‌مه‌دجه‌زا
بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی هاتوچۆی سلێمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 21.11.2026 كتێبێكی نوێی له باره‌ی رووداوه‌كان و هۆشیاریی هاتوچۆ بڵاوكرده‌وه، ده‌شڵێت، به‌هۆی پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان، زیاتر له 50%ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌می كرد.
عەمید بەختیار محەمەد بۆ 964 له باره‌ی كتێبه‌كه‌ی قسه‌ی كرد، كه به ناونیشانی “دیوه تاریكه‌كانی رووداوه‌كانی هاتوچۆ” چاپ و بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كتێبه‌كه‌ی باس له رووداوه‌كانی هاتوچۆ، هۆكاره‌كانی و خۆپارێزییه‌كان و چه‌ند بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به هاتوچۆ ده‌كات، كه پێویسته توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بكرێت.
عه‌قید به‌ختیار ده‌ڵێت، به‌هۆی پلانه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی كوردستان، له پێنج ساڵی رابردوو، كه پاكێجێک بوو له به‌رنامه و پلان، زیاتر له 50%ی رووداوه‌كانی هاتوچۆ كه‌مبوونه‌وه.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، شۆفێر ئه‌گه‌ر ئاگای له شه‌قام بێت، زۆر كه‌متر تووشی رووداو ده‌بێت، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی مۆبایل هۆكاری به‌شێكی زۆری رووداوه‌كانه.
بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی هاتوچۆی سلێمانی باسی ئه‌وه‌شی كرد، كتێبی تری له باره‌ی هاتوچۆ بڵاوكردووه‌ته‌وه و پلانی كتێبی دیكه‌شی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی هۆشیاریی زیاتر به هاوڵاتیان بدات.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا