پێستت ئامادەیە بۆ بەهار؟
چۆن گرنگی بە پێستت دەدەیت لەم وەرزەدا؟
جێگر مەحمود
لەگەڵ هاتنی بەهار (مانگی نیسان)، پێستت پێویستی بە گرنگیپێدانی جیاوازە بەهۆی گۆڕانی کەش و زیادبوونی تیشکی خۆر، ئەم خاڵانە پەیڕەو بکە بۆ پێستێکی تەندروست
• پاککردنەوە: پاککەرەوەیەکی نەرم بەکاربهێنە.
• لابردنی خانەی مردوو (Exfoliate): هەفتەی 1-2 جار بەسە، زیادەڕەوی مەکە.
• شێدارکەرەوە: بگۆڕە بۆ کرێمێکی سووکتر (جێڵ یان لۆشن).
• دژەخۆر (زۆر گرنگە!): هەموو ڕۆژێک SPF 30+ بەکاربهێنە، تەنانەت لە رۆژی هەوریشدا، و دووبارەی بکەرەوە.
• گوێ لە پێستت بگرە: ئاگاداری سووربوونەوە یان خوران بە.
• ئاو و خۆراک: بڕی پێویست ئاو بخۆرەوە و گرنگی بە میوە و سەوزەی تازە بدە
• لە بەهاردا پێستت بگونجێنە! پاککردنەوەی نەرم، شێدارکەرەوەی سووک، و بەکارهێنانی دژەخۆری ڕۆژانە کلیلی پێستێکی گەشاوە و پارێزراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی