قوتابیەک لە هۆڵەکانی تاقیکردنەوە تەماشای پرسیارەکان دەکات _ وێنە: 964
یەکەمجار خۆتان تۆمار بکەن
یەکشەممە ناو نووسین بۆ دیاریکردنی ئاستی زمان دەستپێدەکاتەوە
ئەحمەد مستەفا
رۆژی یەکشەممە 6.4.2025، ناو نووسین بۆ تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (placement test )و بەشداریکردن لە خولی سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومییەکان دەستپێدەکات بە شێوازی ئۆنلاین.
بەپێی بڕیاری یەکەی سەرپەرشتی سەنتەرەکان، رۆژی یەکشەممە تەنیا، ناو نووسین دەبێ بۆ تاقیکردنەوەی ئاست، بۆ ئەوانەی پێشتر تاقیکردنەوەی ئاستیان کردووە، یان ئاستێکیان تەواو کردەوە و ئێستا دەیانەوێت ئاستی دواتر بخوێن یان تاقیکردنەوەی نێودەوڵەتیان هەیە.
ئەم تاقیکردنەوە تا یەک ساڵ کاری پێ دەکرێت، واتە تا یەک ساڵ کات دەبێت بۆ ئەوەی بەشداری خول بکرێت، لە سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان ئەگەر ئاستی پێویست نەهێنرا، ئەوەی گرنگە ئەوەیە لەکاتی کارا بوونی لینکەکە بە زوترین کات کورسیەک بەدەست بهێنرێ، چونکە ژمارەی کورسیەکان سنوردارە، ناونوسین لەوانەیە هەفتەیەک یان زیاتر بەردەوام بێت، بەڵام لە هەر سەنتەرێک ژمارەی کورسیەکان پربوو راستەوخۆ ئەو سەنتەرە لە سیستەم نامێنێت.
مەرجەکانی بەشداری کردن لە تاقی کردنەوەی ئاست، هەموو کەس دەتوانیت بەو مەرجانە:
- دەرچووی بەشی ئینگلیزی و وەرگیران نەبیت.
2. پاسپۆرتی هە یت.
3. لە بەکالۆریۆس کەمتری نەبیت.
4. رسوماتی تاقی کردنەوەکە ببریت پێش بەشداری کردن کە 50 هەزار دینارە.
خۆتۆمارکردن بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت، لە هەنگاوی یەکەم پێوست ناکات خوازیار خۆی سەردانی زانکۆکە بکات، بەڵکو پێویستە لە لەرێگەی ئەم وێبسایتەوە کورسیەک بەدەست بهێنێت؛
https://lc.digital.gov.krd/#/login
دەتوانن بۆ شێوازی پرکردنەوەی فۆرمەکە سود لەم ڤیدۆ فێرکاریە وەربگرن کە چۆنیەتی دروستکردنی ئە کاونت و زانیاریەکانی تێدایە:
https://youtu.be/nKrm8XWblPQ
پەیجی فەرمی و لینکی سەرجەم سەنتەرەکانی زمان لە زانکۆ حکومیەکان
1- https://www.facebook.com/UOS.LCC/
سەنتەری زمان و کەلتور زانکۆی سلێمانی
2-
https://www.facebook.com/LC.SUH/
سەنتەری زمان زانکۆی صلاح الدین
3-
https://www.facebook.com/LanguageCenterUoD/ سەنتەری زمان زانکۆی دهۆک
4-
https://www.facebook.com/UoRLDC/ سە
سێنتەری زمان زانکۆی ڕاپەڕین
5-
https://www.facebook.com/uoh.language.center/
سەنتەری زمان و پێداگۆجی زانکۆی هەڵەبجە
6-
https://www.facebook.com/beharelc/
سەنتەری بەهار زانکۆی کۆیە
7-
https://www.facebook.com/garmianuniversityLC/
سەنتەری زمان زانکۆی گەرمیان
8-
https://www.facebook.com/Charmo-University-Language-Center-111459123575325/
سەنتەری زمان زانکۆی چەرمۆ
9-
https://www.facebook.com/IELC.SPU/
سەنتەری نێودەوڵەتی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی
10-
https://www.facebook.com/EPU-Language-Center…/
سەنتەری زمان زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
11-
https://www.facebook.com/cladcentre/
سەنتەری زمان زانکۆی سۆران
12-
https://www.facebook.com/UoZ-Language-Centre-100780201421392/
سەنتەری زمان زانکۆی زاخۆ
13- https://www.facebook.com/Language-Center-DPU-105845015224972/
سەنتەری زمان زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک
14-
https://www.facebook.com/profile.php?id=61557879884050…
سەنتەری زمان زانکۆی ئاکرێ