ئەو ماتۆڕانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، فۆتۆ: راگەیاندنی پۆلیس راپەڕین
حاجیاوا
ئەو ماتۆڕانەی دەنگی گزۆزیان بەرزە دەستیانبەسەردا دەگیرێت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە قەزای حاجیاوا هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەرداگرتنی ماتۆرسكیلی دەنگدار دەستیپێكردووە و هەرچی ماتۆڕی دەنگبەرز هەیە لە خاوەنەكەی وەردەگرن و دەستی بەسەردا دەگرن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە هەڵمەتەكە دەستیپێكردووە و هێزەكانیان لە هەردوو بنكەی پۆلیسی حاجیاوا و ماكۆك، بە هاوبەشی یاریدەدەریەتی ئاسایشی حاجیاوا، هەڵمەتەكەیان دەستپێكردووە و بۆ شەوانی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، هەڵمەتەكە لسەر داوای هاوڵاتیانە، كە سكاڵایان كردووە و بەهۆی دەنگی بەرزی گزۆزی ماتۆڕ بێزار بوون.
بە گوێرەی راگەیاندراوی پۆلیسی راپەڕین، هەر لە شەوی یەكەمدا 25 ماتۆڕی جۆراوجۆری بێ سەرەتا دەستیانبەسەردا گیراوە.
“سەرجەم خاوەن دوڪانەڪانی جوانڪاری، وەستا و فرۆشیارانی ڪەلوپەلی ماتۆڕسڪیل ئاگادار دەڪەینەوە، گزۆزی دەنگدار بۆ هیچ ماتۆڕسڪیلێك بەڪارنەهێنن، بە پێچەوانەوە رێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر”، پۆلیسی راپەڕین وادەڵێت.