200 نەخۆش ماونەتەوە

لە دووەم رۆژی جەژندا 1109 سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە

ژووری هەواڵ

لە دووەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، لە کاتژمێر 8:00ـی بەیانی بۆ 12:00ـی شەو،  1109 هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەکۆی 1109 هاوڵاتی کە لە دووەم رۆژی جەژندا سەردانی نەخۆشخانەی شاریان کردووە، 200 کەسیان لە نەخۆشخانەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر ماونەتەوە.

“نزیکەی 200 هاوڵاتی بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر و چاودێریی زیاتری تەندروستییان داغڵی نەخۆشخانەبوون و نزیکەی 30 نەشتەرگەری ئەنجامدراون”، تەندروستیی سلێمانی وا دەڵێت.

بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی سلێمانی، لە شەش کاتژمێری یەکەم رۆژی جەژندا 21 برینداری رووداوی هاتوچۆ گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شار و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.