نەجم هۆگر ساڵێکە بێدەنگە

“جەڵتەی دەماغ لێیداوم”

964+

دیلان محەمەد

نەجم هۆگر جگە لە دراماکانی حوسێن میسری ساڵانێک ئەستێرەیەکی دیاری شانۆکانی سلێمانی بوو، ئێستا تەندروستی ناجێگیرە و ساڵێکە لە کاری هونەری دوورکەوتووتەوە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 وتی، داوا دەکەم لایەنە سیاسیەکان یەک بن، تا هونەریش بەرەو پێش بچێت، لە 2024ەوە جەڵتەی دەماغ لێیداوم، نەمتوانیوە کاری هونەری بکەم، بەڵام سوپاس بۆ خوا باشم”

نەجم هۆگر، لە ساڵی 1956 لە سلێمانی لەدایکبووە و بەشداری زیاتر لە 70 کاری شانۆیی و فیلم و درامادا کردووە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

دراماکانی حسێن میسری چووەتە مێژووەوە

دراماکانی حسێن میسری چووەتە مێژووەوە