رێک ناکەون؟

ترەمپ بەنیازی بۆردومانی ئێران یان کردەی لاوەکییە

964+
ئەحمەد مستەفا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە هەڕەشەی لە ئێران کرد، ئەگەر تاران لەگەڵ واشنتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەگەیشتە رێککەوتن، بۆردومان یان باجی لاوەکی بەدواوە دەبێت.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کەناڵی NBC Newsی ئەمریکی، ترەمپ لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆدان، بەڵام وردەکاری زیاتری نەخستەڕوو.

بەڵام، تڕەمپ وتی، “ئەگەر رێککەوتنێک نەکەن، بۆردومان روودەدات، یان ئەگەری ئەوە هەیە ئەگەر گرێبەست نەکرێ، وەک چوار ساڵ لەمەوبەر، لایەنی بەرامبەر و رێکنەکەتوو باجی لاوەکی بدات”.

پێشتر، رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لەزاری بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئێران کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، بڵاویکردووەتەوە، تاران ئەو بنکە هاوبەشەی بەریتانیا و ئەمریکا کە دەکەوێتە زەریای هیندی، دەکاتە ئامانج، لە بەرامبەر هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر ئێران.

ئاماژەی بەوەشکردبوو، هیچ جیاوازییەك له کردنه ئامانجی هێزەكانی بەریتانیا و ئەمریكادا ناكەن و لەهەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە لە ناوچەکە هێرش بکرێتەسەر ئێران، بەتوندی وەڵامیان دەدەنەوە و دەکرێنە ئامانج.

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکان...

ئێران هەڕەشەی هێرش کردنەسەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکات