مستەفا ئەحمەد خەڵاتکرا
“دڵم نەخۆشە و جارجارێ عەزیەتم دەدات”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
مستەفا ئەحمەد، ئەو هونەرمەندەی رۆژانێک بە مەکتەبەکەی مستەر لە بەرنامەی بەرنامە هەمووان دەهێنایە پێکەنین ئێستا هیچ کارێکی هونەری نوێی نییە و لە سلێمانیش لە رۆژی شانۆدا خەڵاتکرا.
هەفتەیەک بەرلە ئێستا دەنگۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستی مستەفا ئەحمەد سۆشیال میدیا وروژاند، بەڵام وەک خۆی بۆ 964 باس کرد، لە 2008ەوە دڵی نەخۆشە و جارجارێ عەزیەتی دەدات، تەندروستی باشە و سوپاسی پزیشکەکانی دەکات.
لەپای ئەو هەموو کارەی پێشکەشی شانۆ و هونەری کوردی کردووە، ئەمڕۆ لە رۆژی جیهانی شانۆ خەڵاتکرا.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح