له شاخێكی خورماڵ
سێ راوچی به حه‌وت كه‌وى راوكراوه‌وه ده‌ستگیركران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، سێ راوچییان به كه‌لوپه‌لێكی زۆره‌وه ده‌ستگیر كردووه، ئه‌و كه‌وانه‌ى راویشیان كردبوون پێیان گیراون.
راوكه‌ره‌كان له شاخێكی خورماڵ سه‌ر به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیركراون.
هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه به 964ـى وت، ئێوارەی دوێنێ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ بە هاوکاری بنکەی ئاسایشی ئه‌و راوچیانه‌یان ده‌ستگیركردووه.
وتیشی “هه‌ر سێ سه‌رپێچیكاره‌كه دواى ده‌ستگیركردنیان پەڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كرایه‌وه و راده‌ستى دادگا كران و ئێستا ده‌ستگیركراون”.
راوچییه ده‌ستگیركراوه‌كان، جگه له‌و حه‌وت كه‌وه‌ى كه به راوكراوەیی و به مردوویی لێیان ده‌ستبه‌سه‌ركران سێ كه‌وی دیكه‌شیان به زیندوویی لێ گیراون و ره‌وانه‌ى ناو سروشت ده‌كرێنه‌وه.
كه‌لوپه‌لێكی زۆریشیان لێگیراوه، له‌وانه‌ش سێ چه‌كی تاپڕ، یه‌ك ئۆتۆمبێل، سێ موبایلی زیره‌ك و موبایلێكی ئاسایی، چه‌قۆیه‌ك، چوار ده‌سته دا‌و و یه‌ك لایت و یه‌ك مشاريش.