پێنج تیمی لەناوبازاڕن
بۆ ژەمی پارشێو نان بۆ کارمەندانی بەرگری شارستانی برا
964+
عەبدولعەزیز خالند
پێنج تیمی بەرگری شارستانی هەولێر لەماوەی مانگی رەمەزان لەناو بازاڕی پارێزگاکە جێگیر کراون، ئەوان ئەرکی بازاڕەکانیان لە ئەستۆ بوو، وە هەر حاڵەتێکی نەخوازراو یان رووداوی بچووکی ئاگرکەوتنەوە.
ئەمشەو کە شەوی 27ی رەمەزان بوو، شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر، بۆ ژەمی پارشێو نانی بۆ بردن و سەردانی تیمەکانی کرد.
لە میانی بەسەرکردنەوەکە، قسەی بۆ پەیامنێری 964 کرد و وتی، ئەوان سودیان لە ئۆتۆمبێل و تیماکان بینیوە بۆ شوێنی بچووک بە تایبەت ناوبازار، لە ماوەی ئەم مانگە چەند حاڵەتێکی بچووک هەبووە ئەو تیمانە کۆنتڕۆڵیان کردووە و نەیان هێشتوە تەشەنە بکات.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا