رووداوی هاتوچۆ
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لە ئاكرێ گیانی لەدەست دا
964+
هیڤی دێوالی-دهۆک
لە سەنتەری قەزای ئاکرێ منداڵێکی سێ ساڵان ئۆتۆمبێل لێیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
ئەمڕۆ چوارشەممە2025.3.26، لە گەڕەکی ئالەیی لە قەزای ئاکرێ منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەناوی ئەرژەنگ ئەیاز، ئۆتۆمبێلێک لێیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە .
نێچیرڤان فەخرەدین، وتەبێژی تەندروستیی قەزای ئاکرێ بە964ـی وت، تەرمی منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گواستراوەتەوە بۆ فریاکەوتنی ئاکرێ، بەڵام لە شوێنی رووداوەکەدا دەستبەجێ گیانی لەدەستدابوو.
وتیشی، تەرمەکە لە پزیشکی دادی ئاکرێیە، کەمێکی دیکە رادەستی خانەوادەکەی دەکرێتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
رووداوی هاتوچۆ
هەولێر
منداڵێكی 10 ساڵان بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا
قەزای سێمێل
ئۆتۆمبێلی دراوسێکەیانی برد و خۆی کێشا بە دیوارێکدا؛ گیانی لەدەست دا
دوای شەش مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان
برغووی فلێکسەکانی هەڵبژاردن لە جادە و شەقامەکانی سلێمانی نابڕێت
شۆفێری تاكسییەک لە هەولێر
"جەڵتە لێی دا و خۆی بە ستوونێك كێشا و گیانی لەدەست دا"
باشماخ