پێش جەژن دابەشدەکرێت

بۆ موچە؛ پارەکەى بەغدا گەیشت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی دارایی عێراق پارەی پێویستی موچەی مانگی سێی تەمویل کرد و پێش جەژن موچە دابەش دەکرێت.

کەمێک لەمەوبەر، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕى (954) مليار و (880) مليۆن دينار بۆ مووچەی مانگی 3 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

دوێنێ سێشەممە، وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە،سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم کە بڕەکەى 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە، وەک تەموویلی مووچەی مانگی سێ، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا.

پێشتریش سەرۆکى حکومەت رایگەیاندبوو، بەگەیشتنى پارە، پێش جەژن، موچەى فەرمانبەران دابەش دەکرێت.

وەزارەتى دارایى: سبەى موچە دێت

وەزارەتى دارایى: سبەى موچە دێت