رێکارەکانى ناردنى تەمویلى موچەى مانگى سێ تەواو بوو

وەزارەتى دارایى: سبەى موچە دێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى دارایى هەرێم رایدەگەیەنێت؛ رێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەی مانگی ئازار تەواو کراوە و سبەینێ پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارى وەزارەتى دارایى هەرێم.

بۆ فەرمانبەران جەژنەکە دەبێت بە دوو جەژن

وەزارەتى دارایى هەرێم بڵاوى کردەوە، کەمێک لەمەوبەر سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەموویلی مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم کە بڕەکەى 954 ملیار و 880 ملیۆن و 467 هەزار و 779 دینارە، وەک تەموویلی مووچەی مانگی سێ، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە تەواو کرا.

دەشڵێت: بڕیارە سبەی پارەکە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

بەمەش، فەرمانبەران و موچەخۆرانى هەرێم، پێش جەژن موچەى مانگى سێ وەردەگرن و جەژنەکەیان دەکەن بە دوو جەژن.

"لە یەک دوو رۆژى داهاتوودا لیستى موچەى مانگى سێ رەوانەى بەغدا دەکەن"