بۆ سەردانکەرانە

شارەوانیی هەولێر گۆڕستانەکان بۆ جەژن ئامادە دەکات

964+

ژووری هەواڵ

شارەوانيی هەولێر گۆڕستانەکانی شارەکە لە زبڵ و پوش و پەڵاش پاکدەکاتەوە، بۆئەوەی هاوڵاتیان لە جەژندا کە سەردانیان کرد شوێنی بەخاکسپاردنی ئازیزانیان بە پاکوخاوێنی ببینن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 26.3.2025، بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی لە شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، لەبەر ئەوەی هاوڵاتیانێکی زۆر سەردانی گۆرستانەکان دەکەن بەر لە رۆژانی جەژن، تیمەکانیان لە تەواوی گۆرستانەکانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، هەڵسان بە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی ناو گۆرستانەکان و پاککردنەوەیان لە زبڵ و پوش و پەڵاش.

بڕیارە لە بەردەم هەردوو گۆڕستانی شێخ ئەحمەد و فیردەوس، تانکەری ئاو دابنرێت و بەخۆڕایی ئاو دەدرێت بەو کەسانەی سەردانی گۆڕستانەکان دەکەن.

پێش ئەوەی هاوڵاتییانیش بچنە نێو گۆڕستانەکان، کیسی نایلۆن دابەش دەکرێت بەسەریاندا، بۆ پاک راگرتنی ژینگەی ناو گۆرستان.

لە هەرێمی كوردستاندا كارێكی نەریتییە و هاوڵاتیان لە رۆژانی عەرەفە و جەژندا سەردانی گۆڕی ئازیزانیان دەكەن و بە لێشاو خۆیان دەكەن بە گۆڕستانەكان.

گۆڕستانی شێخی چۆلی لە هەولێر پاككرایەوە

گۆڕستانی شێخی چۆلی لە هەولێر پاككرایەوە