دیمەنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.وێنە.نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق
ئەمە لە عێراق
هەفتەی داهاتووی هەمووی پشووە
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ئەمڕۆ سێشەممە 25.3.2025 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار دەدات بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بە درێژایی هەفتەی داهاتوو دەوامی فەرمی رابگرێت و پشوو بێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە راگەیەندراوێکی کورتدا بڵاویكردەوە، “ئەنجومەنی وەزیران لە كۆبوونەوەی ئاسایی ئەمڕۆی خۆیدا بڕیار دەدات دەوامی فەرمی بۆ هەموو رۆژەکانی هەفتەی داهاتوو بە بۆنەی جەژنی رەمەزان رابگرێت و پشوو دەبێت”.
پێشبینیی دەكرێت رۆژی یەكشەممەی داهاتوو لە هەرێمی كوردستان یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزان بێت، بەڵام لە بەغدا و شارەكانی دیكە رۆژی دووشەممە یەكەم رۆژی جەژن بێت.