کۆنووسی دانیشتوانی گوند و دیمەنێکی گوندی ناوەندە.... وێنە؛ هونەر کەوەرتەیی.
"هه‌ر جوتیارێك یه‌ك پارچه زه‌وى بكاته بێستان"
گوندێكی باڵه‌كایه‌تى رێدەکەون ئه‌و ئاوه‌ى هه‌یانه چۆن به‌كاری بهێنن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاوڵاتیانى گوندێكی “ناوەندە”ی باڵه‌كایه‌تى كۆنووسێكیان ئیمزاكرد، بۆ ئه‌م ئاوه‌ى ئه‌مساڵ هه‌یانه بۆ كشتوكاڵكردن، به‌پێی به‌رنامه و پلانێك دابه‌شی بكه‌ن و هیچ كه‌سێك مه‌غدوور نه‌كرێت و هه‌موو هاوڵاتیان وه‌كو یه‌ك سوودى لێوه‌ربگرن.
كۆنووسه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌ن و موختاری گونده‌كه چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌ك واژۆ كراوه و ده‌ڵێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئه‌م كاره‌یان كردووه.
به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ى له‌ناو كۆنووسه‌كه دراون، له‌كاتى شه‌ودا ئاو ده‌درێته باخچه‌كانى گوند و به رۆژیش بۆ ئاودانى بێستانه‌كان ده‌بێت.
ئه‌مساڵ هه‌ر خاوه‌ن موڵكێك ده‌توانێت ته‌نیا یه‌ك پارچه زه‌وى بۆ بێستان كردن به‌كاربهێنێت، چ خۆى ئه‌م كاره بكات چ وه‌كو سه‌پانى بیداته خه‌ڵكی دیكه.
هه‌ر خاوه‌ن موڵكێك زه‌ویه‌كه‌ى گه‌وره و فراوان بێت پێویسته له سێ به‌ش دوو به‌شی بچێنن و ئه‌و موڵكانه‌ش كه كاتى خۆى به جۆگا ئاویان بۆ نه‌چووه ئه‌مساڵ ناتونن بیكه‌ن بێستان.
ئاماژه‌ى به‌وه كراوه كه ئه‌م كۆنووسه ته‌نیا بۆ ئه‌مساڵ كارى پێده‌كرێت و ده‌شڵێن، هه‌ر خاوه‌ن موڵكێك پابه‌تندنه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و به‌رپرسیار ده‌بێت.