بۆ ماوەى یەک مانگ

نۆێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران دەستپێدەکات

وریا فەتاح

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق رادەگەیەنێت.

پڕۆسەى نوێکردنەوەى تۆمارى دەنگدەران لە رۆژی سێشەممە 25ـی ئازاری 2025 دەستپێدەکات و بۆ ماوەى یەک مانگ بەردەوام دەبێت.

لیقى هەولێرى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان داواى کردووە، ئەو دەنگدەرانەی دەیانەوێت داتای بایۆمەتری خۆیان نوێ بکەنەوە، سەردانی بنكەكانى تۆمارکردن بکەن کە نزیکترینه لە شوێنی نیشتەجێبوونیان و پێویستە بەڵگەنامەکانی خۆیانیان پێبێت.