گرافیک؛ 964+
داواکراوە ژنی یەکەم رەزامەند بێت
دادگاى باڵاى فیدڕاڵی بڕیار لەسەر دوو ژنی لە هەرێمی کوردستان دەدات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، لەسەر سکاڵایەکی تایبەت كه لە هەرێمی کوردستان پێشكه‌شی كراوه، کۆببێتەوەو بڕیار له‌سه‌ر رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دووەم بدات.
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى كه دادگاكه له ماڵپه‌ره فه‌رمییه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه كۆبوونه‌وه بۆ چه‌ند سكاڵا و بابه‌تێك ئه‌نجام ده‌دات، كه یه‌كێك له‌وانه سکاڵاى هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستانه به ناوى ئیسماعیل حه‌مه‌عه‌لی عه‌بدولقادر كه له دژی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان تۆمارى كردووه.
هاوڵاتییه‌كه داوادەکات، دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاری نادەستووریبوونی بڕگەی (دووەم – أ) لەماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی ساڵى 2008ـی هەمواركراوى یاسای بارى کەسی بدات و له جێیدا یاسای بارى كه‌سیی ژماره 188 له ساڵى 1959 جێبه‌جێ بكرێت كه باس له ره‌زامه‌ندى ژنى یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م دادگا ده‌كات بۆئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ژنى دووه‌م بهێنێت.
بەگوێرەى ئەو هەموارەی كه پێشتر هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، مەرجە ژن رەزامەندی دەرببڕێت تاوەکو مێردەکەی بۆ جارى دووەم هاوسەرگیری بکاتەوە، لەگەڵ دانانی چەند مەرجێکی دیکە.

ئەو ژنەی “فرەژنیی بە جۆرێک لە لەشفرۆشی” ناوبرد دەدرێتە دادگا
دادگای فیدراڵی لەسەر سێ پرسی تایبەت بە هەرێم کۆدەبێتەوە
