داوای پێناسیان بۆ دەکرێت

تەندروستیی هەڵەبجە بێبەرامبەر چارەسەری بریندارانی چەکی کیمیاوی لە سێوسێنان دەکات

964+

ژووری هەواڵ

تەواوی بریندارانی سێوسێنان، دەتوانن بەبێ بەرامبەر لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە تەواوی دەرمان و پێداویستیەکان هاوشێوەی بریندارانی چەکی کیمیاوی هەڵەبجە وەربگرن.

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە بە 964ـی راگەیاند، یەک برین و یەک ئازار قوربانیانی چەکی کیمیاوی لە هەڵەبجە و سێوسێنان کۆدەکاتەوە و بڕیاریانداوە پێدانی چارەسەر بۆ بریندارانی سێوسێنانیش بکەن بەبێ بەرامبەر.

تەندروستیی هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، “داوا لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، پەلەبکات لە تەواوکردنی لیستی بەرکەوتوانی چەکی کیمیاوی تا ئەمانیش پێناسی برینداریان بۆ بکرێت  لە لیستەکە تۆماربکرێن”.

دوێنێ. 37 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی گوندی سێوسێنان لە قەرەداغ تێپەڕی کە بەهۆیەوە 70 هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا.

هەڵەبجە کیمیاباران کرا.. خاکی نیشتیمان لە خاچ درا

هەڵەبجە کیمیاباران کرا.. خاکی نیشتیمان لە خاچ درا