بەرگری شارستانی: دوو کەس رزگارکران

لە سۆران بەهۆی غازی حەمامەوە ماڵێک ئاگری گرت

964+
ئەحمەد مستەفا

روداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە ماڵێکی گەڕەکی هەرێم لە ناوەندی قەزای سۆران روویدا، بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، توانیویانە دوو کەس رزگار بکەن.

بەپێی راپۆرتی تیمەکانیان، هۆکاری ئاگرەکە کارکردن بووە بە غاز لە حەمامی ماڵەکەدا بۆ لێکردنەوەی کاشی و لەئەنجامدا بتڵی غاز (قەنینە) ئاگری گرتوە.

بەرگری شارستانی سۆران دەڵێت، دەستبەجێ ئەفسەری ئێشکگر و سێ تیم دەرچون بۆ شوێنی رووداوەکە و توانرا بەزووترین کات ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و رێگری لە سووتانی ماڵەکە بکەن.

ئەوەشی وتووە، تیمەکانیان توانیویانە دوو هاوڵاتی رزگار بکەن، کە بەهۆی ئاگرەکە بەسووکی بریندار ببون و لەلایەن تیمەکانیانەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بە نەوت چەند درەختێک لە سۆران ووشک دەکرێن

بە نەوت چەند درەختێک لە سۆران ووشک دەکرێن

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئید�...

شه‌ش كێڵگه‌ى مین له‌ناو ماسته‌رپلانى گه‌شتیاری ئیداره‌ى سۆران دان