لەچاو هەفتەی پێشوو

نرخی زێڕ کەمێک دابەزی

964+

شۆڕش قادری

دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمڕۆ کەمێک دابەزی و یەک ئۆنسەى بە سێ هەزار و 24 دۆلار دیاریکراوە.

هەر مسقاڵێک زێڕ نزیکەی 10 هەزار دیناری لێبووەوە

سێڤین ئیبراهیم ئەندامی سەندیکای زێڕەنگەرانی هەولێر بە 964ـی وت، هەفتەی رابردوو هەر ئۆنسەیەکى زێڕ 131 دۆلارى چووەسەر و نرخەکەی تا 3048 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ شەممە 22.3.2025 بۆ 3024 دۆلار دابەزیوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەچاو رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک زێر نزیکەی 10 هەزار دیناری لێبووەتەوە.

سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر بۆ ئەمڕۆ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕدا بەم شێوەیە دیارى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 716 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 657 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 627 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 537 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زێڕ گەیشتە ئاستێکى خەیاڵى لە حەوت رۆژدا مسقاڵى 25 هەزار�...

زێڕ گەیشتە ئاستێکى خەیاڵى لە حەوت رۆژدا مسقاڵى 25 هەزارى چووەتەسەر

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە

نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە