نمایشکردنى زێڕ لەبەردەمى دوکانێکى زێڕنگەرى لە هەرێمى کوردستان
چەند رۆژێکە روو لەسەرە
نرخی زێڕ زیاتر بەرزبووەوە
964+
شۆڕش قادری
نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بۆ ئەمڕۆ نرخى یەک ئۆنسەى زێڕ بە دوو هەزار و 985 دۆلار دیاریکراوە.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، ئەمڕۆ شەممە 15.3.2025 سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بەم شێوەیە دیارى کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 715 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 655 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 625 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 535 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.