پۆلیسی كەسنەزان:

لە كۆمەڵگەی گلۆبال سیتی كەس نەكوژراوە

+964

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

دوای ئەوەی هەواڵی کوژرانی کەسێک لە کۆمەڵگەی گڵۆباڵ سیتی لە هەولێر بڵاوبووەوە، بەڵام  نە هیچ کەسێک کوژراوە و نە کەسیش بریندارە،  تەنیا هەندێک تەقە کراوە و راوی دزێك نراوە، ئەمە بە قسەی دانیشتوویەكی كۆمەڵگەكە.

یەکێک لە دانیشتووانی کۆمەڵگای گلۆباڵ سیتی بە 964ی، وت “نزیکی کاتژمێر یەکی درەنگانی شەوی رابردوو کەسێک بە مەبەستی دزیکردن هەڵیكوتاوەتە سەر ماڵێک، ئەوانیش تەقەیان لێكردووە و دزەكەش هەڵاتووە”.

باسی لەوەش کرد، دواتر پۆلیسی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و کەشی نێو کۆمەڵگەکە ئارامبووەوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەسنەزان، بە 964ی وت، “کێشەیەک لە ناو کۆمەڵگەکە هەبوو، بەڵام نە کەس کوژراوە و نە کەسیش بریندارە”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

دایک و کچێک له‌سه‌ر كوشتنى هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركراو...

دایک و کچێک له‌سه‌ر كوشتنى هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركراون