لە خاڵێکی پشکنینی کەرکوک
کەسێک بە ئۆتۆمبێل لە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی دا و دەستگیر کرا
964+
شۆڕش قادری
لە یەکێک لە بازگەکانی کەرکوک، کەسێک بە ئۆتۆمبێل لە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان دەدات و هەڵدێت، پۆلیسی کەرکوک دەڵێت، تۆمەتبارەکە دەستگیر کراوە.
بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک گرتەڤیدیۆی ئەو ساتەی بڵاوکردووەتەوە، کە لە کامێراکانی چاودێرییەوە تۆمارکراوە و دەشڵێت، لە خاڵی پشکنینی دارەمان کەسێک بە ئۆتۆمبێل لە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی داوە و هەڵاتووە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا، مەفرەزەکانیان توانیویانە تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتبار پابەند نەبووە بە فەرمانی کۆنتڕۆڵکردن و پشکنینی ئۆتۆمبێلەکەی و بە پێی مادەی 229 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە.
ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی نۆ ساڵانی شێلا و گیانی لەدەستدا
