دیمەنی ئەرشیفی حاجیانی کورد لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکی حەجدا _ وێنە: 964
كوردستان و عێراق
ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی حەفتا ساڵە بە مەرج حەج دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقی نووسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كردووه به پشتبه‌ستن به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه.
كاروان ستونی وتەبێژی حەج و عومرە‌ی كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بە 964ی وت، نووسراوەكەی سعودیە له 12.3.2025 ده‌رچووه و داوا ده‌كات كه مه‌رجی ته‌مه‌ن له پرۆسه‌ی حه‌جی ئه‌مساڵ به‌سه‌ر حاجیاندا جێبه‌جێ بكرێت، به جۆرێك ئه‌و حاجییانه‌ی كه ته‌مه‌نیان له سه‌رووی حه‌فتا ساڵییه‌وه رێگه به له %7 یان ده‌درێت له كۆی گشتی حاجیانی عیراق، حه‌ج بكه‌ن.
وتیشی، ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقیش لە نووسراوەكەیدا داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان و هه‌موو پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق ده‌كات كه ده‌ست بكه‌ن به جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی حه‌ج و عومره‌ی سعودیه له ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، كه ده‌بێت تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 27.3.2025 تەواو بكرێن.
“ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا داوا له به‌رێوه‌به‌رایه‌یتی گشتیی حه‌ج و عومرە‌ی كوردستان ده‌كات، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مساڵ 2025 له پشكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رووی حه‌فتا ساڵییه‌وه رێگه‌یان پێ ده‌درێت حه‌ج بكه‌ن ته‌نیا (358 ) كه‌سن و ژماره‌ی زیاتر له‌وه كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی حه‌فتا ساڵیه‌وه‌یه دواخستنی ناچارییان بۆ ده‌كرێت بۆ حه‌جی 2026″، كاروان ستوونی وای وت.
هەروەها ئاشكرای كرد، دوای گه‌یشتنی ئه‌و نووسراوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به په‌لە ئه‌نجامدرا به سه‌رپه‌رشتی بەڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره، شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به ئاماده‌بوونی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی حه‌ج و عومره و لێپرسراوی سه‌رجه‌م نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومره له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، بۆ گه‌یشتن به رێگەچاره‌یه‌ك، تا رێنماییه‌كانی سعودیه جێبه‌جێ بكرێن له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه ره‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان.