پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە:

ئەو کەسەی سووکایەتی بە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد دەستگیر کرا

964+

شۆڕش قادری

ئەو کەسەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سووکایەتی بە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە کرد، دەستگیر کرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، “دوای ئەوەی لەلایەن یەکێک لە تاقانەکانی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە، سکاڵا تۆمارکرا لەسەر کەسێک بەناوی زانا رەئوف لەسەر ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سوکایەتی بە ساڵیادی کیمابارانکردنی شارەکە و ناردنی رەحمەت بۆ سەدام حوسێنی دیکتاتۆر و ئەنجامدەری تاوانی کیمیابارانکردنی شارەکە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی هەڵەبجە و بەمادەی 2ـی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی، تۆمەتبار دەستگیر کراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە دانیشتووی پارێزگای سلێمانی و تەمەنی 36 ساڵە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوورەوە دەستگیرکراوە، دواتر رادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە کراوە و لەئێستاشدا دەستبەسەرە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

هونەرمەندانی میللی لە سلێمانی یادی كیمیابارانی هەڵەبج...

هونەرمەندانی میللی لە سلێمانی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە دەكەنەوە

بۆ یادی پێنج هەزار شەهیدی هەڵەبجە 50 کەو ئازادکران

بۆ یادی پێنج هەزار شەهیدی هەڵەبجە 50 کەو ئازادکران