به‌ره‌و به‌هاره و كاتییه‌تى
ژینگه‌پارێزانى شنگال 20 هه‌زار قه‌ڵه‌مى هه‌نجیریان بۆ چاندن ئاماده كردووه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌پارێزانى شنگال له رێكخراوى ماڵى پێكه‌وه‌ژیان (بیت التعایش) ده‌ستیان به چاندنى ئه‌و قه‌ڵه‌مه هه‌نجیرانه كرد بۆ ئه‌وه‌ى له داهاتوو به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌شی بكه‌ن و له‌شوێنى جیاوازه شنگال بیچێنن.
چه‌ند رۆژێكه له‌رێگه‌ى تیمێكه‌وه ئاماده‌كارییه‌كانى چاندنى ئه‌و قه‌ڵه‌مه هه‌نجیرانه‌یان كردووه.
د.میرزا دنایى، دامه‌زرێنه‌رى ماڵى پێكه‌وه‌ژیان له شنگال به 964ـى وت، به‌ره‌و وه‌رزى به‌هاره و كاتى چاندنى قه‌ڵه‌مى داره‌كانه و به‌پێویستیان زانیووه ئه‌و ژماره قه‌ڵه‌مى هه‌نجیره بۆ جوتیاران ئاماده‌بكه‌ن.
وتیشی “هه‌ر جوتیارێك ده‌خوازێ خۆى قه‌ڵه‌مه‌كان بیچنێت و شاره‌زایی هه‌یه، ده‌توانێت سه‌ردانمان بكات بۆئه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك قه‌ڵه‌مى پێبده‌ین”.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ریش تیمه‌كانى ئه‌م رێكخراوه پێنج هه‌زار قه‌ڵه‌مى هه‌ناریان چاند كه له لایه‌ن گروپێكه‌وه له هه‌ڵه‌بجه وه‌ك دیارییه‌ك بۆیان هێندرابوو.