لە دوو هەفتەدا لە هەولێر

16 تۆمەتبار بە 82 کیلۆ مادەى هۆشبەرەوە دەستگیرکراون


دەشتی عارف ـ هەولێر

بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەرەکان، لە دوو هەفتەی رابردوودا دەستیان بەسەر زیاتر لە 82 کیلۆ گرام ماددەی هۆشبەرداگرتووە و 16 تۆمەتباریشیان دەستگیرکردووە.

نەقیب ئەرکان عومەر، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادەی هۆشبەر، ئامارەکانی بۆ 964 خستەڕوو و وتی،”لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا لە چەند چالاکیەکی جۆراوجۆردا توانیومانە لە سنوورەکەمان زیاتر لە 82 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا دەستبەسەردا بگرین و 45 کارتۆن دەرمانی بێستیکەر و ماوە بەسەرچوومان دەستبەسەر داگرتووە”.

وەک باسى دەکات، هەر لەو دوو هەفتەیەدا 16 تۆمەتبارى مادەى هۆشبەریان دەستگیرکردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح