هەڵمەتێک دەستیپێکردووە

تا درەنگانی شەو خەڵکی کەرکوک لە مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر ئاگادار دەکرێنەوە

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە کەرکوک هەڵمەتێکی بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانی شارەکە لە زیانەکانی مادەی هۆشبەر دەستپێکردووە و تا درەنگانی شەو خەڵک هۆشیار دەکاتەوە.

پۆلیسی کەرکوک و بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، لە رێگەی چەند تیمێکەوە دەستیانکردووە بە دابەشکردنی نوسراوێک کە زانیاری وردی تێدایە لەبارەی مەترسییەکانی مادەی هۆشبەر و هەنگاوەکانی خۆپاراستن لێی.

لە هەڵمەتەکەدا شاشەکانی سەر بەشێک لە شەقامەکان بەکاردەهێنرێن و دروشمی “من عێراقیم، مادەی هۆشبەر رەتدەکەمەوە” دەنوسرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان رایگەیاند، ئامانجی کەمپەینەکە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە لە مەترسییەکانی ماددە هۆشبەرەکان و هاندانیان بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەشداریکردن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم کێشەیە.

دوو تۆمەتبار بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

دوو تۆمەتبار بە سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران