لەسەر کوژرانى عەقیدێک و کارمەندێکى پۆلیس
عێراق بە فەرمى ئەمریکاى بە دوژمنى خۆى ناساند
وریا فەتاح
بۆ یەکەمجارە لە بەیاننامە فەرمییەکاندا عێراق هێرشەکانی ئەمەریکای بە ”دوژمنکارانەی زایۆنی ئەمەریکی” ناوبردووە.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند لە هێرشێکدا عەقیدێک و رێپێدراوێکی پۆلیسی موسڵ کوژراون و پێنج پۆلیسی تر برینداربوون.
ئەوەی سەرنجڕاکێشە بۆ یەکەمجار لە راگەیەندراوی فەرمیدا بەم شێوەیە ناوی ئیسرائیل و ئەمەریکا هاتووە: ”دەستی دوژمنکارانەی زایۆنی ئەمەریکییان پێگەیشت”
بەپێی بەیاننامەکە، هێرشەکە خاڵێکی سەر بە “فەوجی یەکی فریاکەوتنى پۆلیس”ـی لە نزیک “پردی سێیەم” لە بەری راستی شاری مووسڵ کردووەتە ئامانج.
لە هێرشەکەدا، عەقید (عومەر مەحموود خەڵەف ئیسماعیل، ئامری فەوجی یەکی فریاکەوتنى پۆلیس و رێگەپێدراو (رافع عەبدوڵا)، کارمەند لە بنکەی پۆلیسی مووسڵی نوێ، کوژراون.
” خوێنی ئەم شەهیدانە دەبێتە چرایەک بۆ بەردەوامبوونی هێزەکانی پۆلیس لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات”، وەزارەتى ناوخۆى عێراق وا دەڵێت.