"ئەگەرنا سزا دەدرێن"

وەزیری دارایی بۆ بانکەکان: دەستکاری پارەی خەڵک مەکەن

964+

ژووری هەواڵ

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین کۆبووەوە و ئاگاداری کردن کە   نابێت کێشە و گرفت بۆ هاوڵاتیان و فەرمانگەکان و بەڵێندەران دروست بکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 18.3.2025، وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئاوات شێخ جەناب بەڕێوەبەری بانکەکان و گەنجینەکانی ئاگادار کردووە نابێت لە هیچ بانکێک دەستکاری پارەی خەڵک بکرێت و کێشە و گرفت بۆ هاوڵاتیان و فەرمانگەکان و بەڵێندەران دروست بکرێت.

“لە نزیکەوە چاودێری بەڕێوەچوونی کاروباری بانکەکان و جێبەجێکردنی بڕیارەکان دەکەین و کەمتەرخەمی قبوڵ ناکەن و چاوپۆشی لە هیچ بانکێک ناکەن. هەر کێشەیەکی نەخوازراو بەدەر لە یاسا ورێنماییەکان دروست بکرێت ئیجرائاتی پێویست لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان دەکرێت”، وەزارەتی دارایی وا دەڵێت.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندووە، بڕیاردرا کە بەهیچ جۆرێک نابێت لە ژێر هیچ بیانوویەکدا پارەی تەرخانکراو بۆ موچە بۆ هیچ بوارێکی تر بەکاربهێنرێت.

“لە کۆبوونەوەکە جەخت کرایەوە لەحاڵەتی دووبارە بوونەوەی سەرپێچیەکان و هەرکەس و لایەنێک پێچەوانەی ئەم رێنماییانە جوڵایەوە، داوا لەفەرمانبەران و موچەخۆران و بەڵێندەران دەکەین راستەوخۆ وەزارەتمان ئاگادار بکەنەوە تا رێکاری پێویست بگرینەبەر”.

لیستی موچەی مانگی 3 رەوانەی بەغدا كرا

لیستی موچەی مانگی 3 رەوانەی بەغدا كرا