هەر ئەو کات

هێرشبەرەکەى سەر بنکەیەکى پۆلیسى کەرکوک کوژراوە

964+

کاروان ساڵحى- کەرکوک

سەرچاوەیەکى باڵاى پۆلیسى کەرکوک رایگەیاند، ئەو هێرشبەرەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ هێرشى کردە سەر بنکەی پۆلیسى قۆریەى کەرکوک، کوژرا.

پۆلیسێک و هێرشبەرەکە کوژراون

رووداوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ روویداوە، ئەوەش دواى ئەوەى هێرشبەرێک لە کاتژمێر 5:20 خولەک هەڵیکوتایە سەر بنکەى پۆلیسى قۆریە و پۆلیسێکى کوشت.

سەرەتا وابڵاوکرایەوە ئەو کەسەى هێرشەکەى ئەنجامداوە، بەخشراوە و دەستگیرکراوە، بەڵام کەمێک لەمەوبەر سەرچاوەیەکى باڵاى پۆلیس بە 964ـى وت،”ئەو کەسەى هێرشەکەى ئەنجامداوە، لەلایەن پۆلیسەوە لە رووبەڕووبوونەوەدا کوژراوە”.
وەک ئەوەى سەرچاوەکە باسى دەکات، سەرەتا هێرشبەرەکە بەرەو بنکەکە هاتووە، لەو کاتەدا پۆلیسە پاسەوانەکە هاوڕێکانى ئاگادار دەکاتەوە، کەسەکە چەقۆیەکى لێدەدات و دواتر بە تفەنگى پۆلیسەکە، پۆلیسەکە دەکوژێت و بەرەو ژوورەوە دەڕوات، بەڵام پۆلیسەکان رووبەڕووى دەبنەوە و دەیکوژن.

بە وتەى ئەو سەرچاوەیە، ئەو کەسە وەک بەخشراو مامەڵەى کردووە، بەڵام دواى لێکۆڵینەوە بۆیان دەرکەوتووە یەکێکە لە داواکراوان و لە پارێزگایەکى باشورەوە بەرەو کەرکوک رۆیشتووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

بەخشراوێک هێرشى کردە سەر بنکەیەکى پۆلیس و پۆلیسێکى کوش...

بەخشراوێک هێرشى کردە سەر بنکەیەکى پۆلیس و پۆلیسێکى کوشت