دیمەنێک لە ناوبازاڕى رانیە... وێنە: هاتوچۆى راپەڕین
دەبێت چواریش هەڵبکەیت
لەمەودوا لە شەقامێکی رانیە ئۆتۆمبێل بە لاری رابگریت سزا دەدرێیت
ژووری هەواڵ
هاتوچۆی راپەڕین رێنماییەکی نوێی بۆ ئەو شۆفێرانە دەرکرد کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەسەر رێگەی گەڕەکی نەورۆز بۆ رانیە رادەگرن و دەڵێت، دەبێت راگرتنەکە بەشێوەی رێک بێت.
رێنماییەکە لە ئەمڕۆ دووشەممە 17.3.2025ـەوە لە شەو و رۆژدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن بۆ هەردوو سایدی شەقامی گەڕەکی نەورۆز بۆ رانیە.
هاتوچۆی راپەڕین دەڵێت، دەبێت لەکاتی راگرتنی ئۆتۆبێلەکانیان بەشێوەی رێک، چواری دابگیرسێنن و راگرتنەکەیان کاتی بێت.
“راگرتنەکە هاوشـێوەی سەنتەری بازاڕی رانیە بێت، کە گوزارشتە لە راگرتنی کاتی، هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات و ئۆتۆمبێلەکەی بەشێوەی لار رابگرێت، تووچی لێپرسینەوە و سزای یاسایی دەبێت”، هاتوچۆی راپەڕین وا دەڵێت.