نۆرادیۆی 964

دوای 37 ساڵ چەند چیرۆکێکی نەبیستراو لەسەر هەڵەبجە دەبیستن

964+

دوای 37 ساڵ لە نۆڕادیۆ یادی هەڵەبجە دەکاتەوە بە چەندین بابەتی جۆراوجۆر و گێرانەوەی چیرۆکی تایبەت، هاوکات پێشکەشکاری 964 توانا نەقی بە گۆرانی و لاواندنەوەیەکی غەمگین دەستپێدەکات.

جگە لەوانە مریەم یان ژیان کە یەکێکە لە منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە میوانی نۆڕادیۆیە  و باس دەرد و مەینەتییەکانی خۆی دەکات دوای گەڕانەوەی لە ئێرانەوە و دەشڵێت، کەمتەرخەمی هەیە لە دۆزینەوە منداڵە ونبووەکان.

بەشێکی تر لە تەوەرەکان جگە لە یادی هەڵەبجە، باسکردنە لە ئاژەڵێکی دەگمەن لە هەولێر و بەجێهێشتنی پاسکیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ و مانەوەی لە شوێنی خۆی.

پێشکەشکارەکانی نۆرادیۆ ئەمشەو جەویان هەیە و چاوەڕوانی...

پێشکەشکارەکانی نۆرادیۆ ئەمشەو جەویان هەیە و چاوەڕوانی گۆڵی ریاڵ مەدریدن