تەندروستی

“جۆرێکیان ژەهراوییە و رۆژوو لەسەری مەترسی هەیە”

964+

ژووری هەواڵ

غودە، رژێنێكی بچوكە و دەكەوێتە بەشی پێشەوەی مل لە مرۆڤدا، كار و چالاكی زۆری هەیە لە رێگەی دەردانی هەردوو هۆڕمۆنی (T3) و (T4)، لەوانە كرداری زیندەچالاكی و رێكخستنی پلەی گەرمی لەش و لێدانی دڵ و زۆرێكی تر لە چالاكی ئەندامەكانی لەش.

د. سەلیم سەعید زەنگەنە، راوێژکاری نەشتەرگەری گشتی لە 964ەوە باسی جۆرەکانی نەخۆشی غودەی دەرەقی دەکات کە سێ جۆر غودەی دەرەقی هەیە ئەگەر زیاد کاربکات پێی دەوترێت غودەی ژەهراوی یان ئەگەر کەم کاربکات پێی دەوترێت تەمبەڵ یان غودەی شێرپەنجە.

لە حاڵەتی یەکەم غودەی ژەهراوی واباشترە بە رۆژوو نەبێت لەبەرئەوەی دەرمانەکانی رۆژی دوو جارن یان سێ جارن دەبێت لە کاتی خۆی دەرمانەکان بخورێت، بەڵام ئەگەر غودەکە کۆنترۆڵ بوو دەرمانەکە رۆژی یەک جار بوو دەکرێت بەرۆژوبێت و دەرمانەکە پێش پارشێو بخوات یان پاش بەربانگ.

سەبارەت بە غودەی دەرەقی تەمبەڵ رۆژی جارێک دەرمانەکان دەخوات دەتوانێت بەرۆژوو بێت، چونکە زۆر مەترسی لەسەرنیە و دەتوانێت دەرمانەکەی پێش پارشێو بخوات، جۆری سێیەم غودەی شێرپەنجەیی واباشترە بە رۆژوو نەبێت، چونکە بەرگری لەشی کەم دەبێتەوە، ئەگەر بەسەر نەخۆشیەکەی زاڵبوو هیچ کێشەیەکی نەبوو دەتوانێت هەر وەکو جۆری دووەم غودەی تەمبەڵ مامەڵەی لەگەڵ بکات.

"وەرزشکردن فەرزە و نەکردنی خۆکوژیە"