"مافیایەک زەوى شارەوانى بە هاوڵاتیانى فرۆشتووە"

لە کەرکوک ژمارەیەک خانو و پەرژینى زێدەڕۆ تێکدران

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

کەسانێکى نەناسراو کە لیژنەى زێدەڕۆیى کەرکوک بە مافیا ناویان دەبات، لە گەڕەکى دەروازەى کەرکوک زەوى شارەوانیان دابەشکردووە، بەهۆى ئەوەش زێدەڕۆن دوو خانوو و ژمارەیەک پەرژین تێکدران.

ئەحمەد ئیسماعیل کە وەکخۆى دەڵێت بەیەک گورچیلە و بە قەرزوقۆڵە خانوەکەى دروستکردووە، لەلایەن شارەوانییەوە رووخێنراوە.

لاى خۆیەوە قایمقامى کەرکوک، فەلاح یایچى بە 964ـى وت،”ئەو زەویە بە بڕیاری 320 موڵکی شارەوانییە، دیاریکراوە بۆ ئەوەی قوتابخانە و باخچە و بنکەی تەندروستی لەسەر دروست بکرێت، بۆیە بەشێوەى نایاسایى کڕین و فرۆشتنى پێکراوە”.

یەحیا نورەدین بەرپرسی لیژنەی زێدەڕۆیى کەرکوک بە 964ـی وت،”ژمارەیەک مافیا، هەڵساون زەوییەکانیان کردووە بە 200 مەترى و 300 مەترى و 500 مەترى و فرۆشتویانە بە خەڵک”.

داواش لە هاوڵاتیان دەکات، ئەوانەى ئەو زەویانەیان کڕیوە بچن سکاڵا تۆمار بکەن، چونکە ئەو زەوییەى کڕیویانە موڵکى شارەوانییە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

زێدەڕۆییەکانی بازاڕی جووت قاوەی کەرکوک لابران

زێدەڕۆییەکانی بازاڕی جووت قاوەی کەرکوک لابران