راپۆرتی وەزارەتی دەرەوە

ئەمریکا: یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە راپۆرتێکدا دەڵێت، یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە هەنگاوی زۆر باشی بڕیوە و تا ئەیلولی 2026 گواستنەوەی هێزەکانی سەر بە یەکەی 70 و یەکەی 80 بۆ سەر وەزارەتەکە بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، راپۆرتی وەرزیی سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردووی پشکنەری گشتیی حکومەتی وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و بەشێکی راپۆرتەکە باس لە پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و کاری هاوپەیمانان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دەکات.

بە گوێرەی راپۆرتەکە، 11 یەکە بۆ ئەو هێزانە دادەمەزرێن، کە دەگوازرێنەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیان نزیکەی 138 هەزار دەبێت، بەسەر دوو فەرماندەیی ناوچەییدا دابەش دەبن.

“هێزەکانی دژەتیرۆری حیزبی، پۆلیسی پاراستنی نەوت و پۆلیسی سەربازی، لە دەرەوەی یەکخستنەوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەمێننەوە”، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وا دەڵێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، 17 هەزار پێشمەرگە لە نێو وەزارەتەکەیان ماون، کە موچەکانیان بکرێت بە ئەلیکترۆنی و 70 هەزار پێشمەرگەی دیکەش ناویان بۆ وەرگرتنی موچە بە شێوەی ئەلیکترۆنی تۆمارکراوە، ئەمەش سوودی دەبێت بۆ “کەمکردنەوەی گەندەڵی”.

سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری هۆڵەندا باسی یەکخستنەوەی ...

سەرۆکی هەرێم و وەزیری بەرگری هۆڵەندا باسی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەیان کرد