له‌ماوه‌ى سێ رۆژ دووه‌م حاڵه‌ته
بۆ گژوگیاى به‌هاره چووبووه چیای پیران، به‌ڵام مینێك پێیدا تەقیەوە
964+
ئاکام غەفور-سۆران
لە چیای پیرانی سنووری قەزای مێرگەسور، مین بە هاوڵاتییەکی تەمەن 50 ساڵ دا تەقیەوە بەهۆیەوە بریندار بوو.
روداوەکەك ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15.3.2025 روویداوە، کەسێکى تەمەن 50 ساڵ بەمەبەستی هێنانی گژوگیای بەهارە رووی لە چیایەکە کردوە، بەڵام مینێک پێیدا تەقیوەتەوە و بریندار بووە.
دکتۆر هەرمێ نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسور، بە 964ـی راگه‌یاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێکیان بە برینداری گەیاندووه‌تە نەخۆشخانەکەیان، كه بینیان برینداربوونه‌كه‌ى بەهۆی تەقینەوەی مین بووە.
وتیشی “تەندروستی بریندارەکە جێگیرە، لە نەخۆشخانەکەمان چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، بەڵام ساچمەى لوغمەکە لەسەر سگی هەیە کە شوێنی قوڵە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە”.
لە ماوەی سێ رۆژى رابردوودا، ئەمە دووەم حاڵەتی بەرکەوتنی مینە لە سنووری ئیدارەی سۆران، یه‌كه‌م حاڵه‌ت کەسێک به‌هه‌مان شێوه به‌مه‌به‌ستى كردنى گژوگیاى به‌هاره چویبووه چیا و مینى پێدا ته‌قییه‌وه و گیانی لە دەستدا و تەمه‌نیشى له سەرووى 50 ساڵ بوو.
پێداچونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن